زیاتر لە 50 ملیار دینارە
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی 4 رادەستی بەغدا کرا
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی 4 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق کە زیاتر لە 50 ملیار دینارە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 10.5.2026 بڕی 50 ملیار و 292 ملیۆن و 213 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسان بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەموو مانگێک دوای رادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێم بە بەغدا، حکومەتی فیدڕاڵ دەستدەکات بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ ئەمساڵ تا ئێستا تەنیا موچەی مانگی 4 دواکەوتووە و نەدراوە، موچەکانی مانگی 11 و 12ـی ساڵی رابردوو و مانگی 12ـی ساڵی 2014ـش هیچ خەبەرێکیان نییە و کەس خۆیان ناکا بە ساحێبی.