"هەر دەگریام"
ئەو پیاوەى تەرمى منداڵەکەى دۆزییەوە قسە بۆ 964 دەکات
964+
ئاکام غەفور- سۆران
ئەو پیاوەى تەرمى یەکێک لە منداڵەکانى دۆزییەوە باسى ساتى دۆزینەوەى تەرمەکە بۆ 964 دەکات و دەڵێت: لەوکاتەوەى خنکاون هەر دەگریم وادەزانم منداڵى خۆمن.
دڵدارئەحمەد، ماوەى سێ رۆژە بەخۆبەخشى لە لێوارى رووبارى گەلى عەلى بەگ، سۆراغى تەرمى ئەو سێ منداڵە دەکات کە لەرووبارەکەدا خنکاون، بەڵام ئەمڕۆ یەکێک لە منداڵەکانى دۆزییەوە.
دڵدار بە 964ـى وت،”دڵرەقم، بەڵام ئەو حاڵەتە زۆر کاریى لێم کرد و ماوەى سێ رۆژە هەر دەگریم، بۆیە کە تەرمەکەم دۆزییەوە خۆم پێڕانەگیراو دەستم کرد بە گریان”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح