"وەڵامێکی قورسمان دەبێت"

سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی لێدان لە کەشتییەکانی ئەمریکا دەکات

964+

شۆڕش قادری

مەجید موسەوی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، موشەک و درۆنەکانیان بەرەوڕووی ئامانجەکانی ئەمریکا و کەشتییەکانیان لە ناوچەکە ئامادە کراون و ئامادەی فەرمانن.

هاوکات فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەڵێت، هەرجۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر کەشتییەکانی ئێران لە ئاوەکانی گەرووی هورمز وەڵامی قورسی دەبێت و دەبێتەهۆی هێرش کردنەسەر پێگە و ناوەندەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

لە چەند رۆژی رابردوو ئەمریکا دوو کەشتی ئێرانی لە بەندەرەکانی عومان بەئامانج گرت و دواتر کاربەدەستانی ئێران رایانگەیاند، لە 20 سەرنشینی کەشتییەکان شەش کەسیان بێسەروشوێن بوون.