بەهۆی ئەوەی خەڵک بێ ئاو نەبێت
هێشتا ئەو بۆریەی کە کاری لەشەقامی 60 مەتری کەلار کردووە لا نەبراوە
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێک پێش ئێستا 964 ئەوەی بڵاوکردەوە کە کێشە بۆ شەقامی 60 مەتری کەلار دروست بووە بەهۆی بۆری سەرەکی دابەشکردنی ئاو، ئەمڕۆ دیسان لەو بابەتی کۆڵیەوە و دەرکەوتووە کە تا ئیستا چارەسەر نەکراوە بۆیە هێشتا کارکردن لەو بەشەی شەقامەکە وەستاوە.
شەقامی 60 مەتری کەلار، لەناو ھاوڵاتیان بە شەقامی پشتێنەیی ناودەبرێت، قۆناغی یەکەمی کراوە بە دوو ساید، بەڵام بەھۆی بۆریەکی سەرەکی دابەشکردنی ئاوی کەلار، نزیکەی 200 مەترى شەقامەکە ھەر یەک سایدە.
ئەو بۆریە کە بەهۆی بەرزی شوێنەکەیەوە هەڵواسراوە لە فلکەی زانکۆی گەرمیانە لە سەرەتای شەقامەکەدایە، لە پاڵاوگەی ئاوی بەردەسورەوە ئاو دەگوازێتەوە بۆ یەواوی گەڕەکەکانی کەلار.
سامان رەحیم بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بە 964ـی وت، قسەیان لەگەڵ شارەوانی کردووە تا ئێستاش دیزاینەکەیان بۆ ئەوان نەبردووە و دەستکاری بۆریەکە ناکان تا ئەوەی یەکلا نەبنەوە کە لەماوەی رۆژێک یان دوو رۆژ چارەسەر نەبێت چونکە نایانەوێت کەلار بۆ چەند رۆژێک بێ ئاو بێت.
وتیشی، بەدیزانە نوێکەش هەر دەبێت وەک بەرزە پردێک و نە حاسن بەرزتر لە ئێستای بۆریەکە هەڵبواسرێتەوە و کەشەکە زۆر گەرمە نابێت لە رۆژێک یان دووان زیاتر هاوڵاتیان بێ ئاو بن کەی شارەوانی ئامادە بوو ئەوە ئەوانیش رێگە دەدەن بۆریەکە لاببرێت.