خۆی كێشاوە بە شۆفڵێكدا
لە كەلار ماتۆڕسوارێك بە سەختی بریندار دەبێت و دەبرێت بۆ فریاكەوتن
964+
محەمەد فاتیح
لە رووداوێکی هاتوچۆدا، لە رێگای پشتێنەی شاری کەلار، ماتۆڕسوارێك بە سەختی برینداربوو رەوانەی نەخۆشحانەی فریاكەوتن كرا.
بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمشەو هەینی، لە رێگای پشتێنەی شاری کەلار، ماتۆڕسکیلێک و شۆفڵێک پێکیاندادا و ماتۆڕسوارەكە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.
ماتۆڕسوارەكە لە دایکبووی ساڵی 2005 و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوه و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.