پیكابێك و مینی پاسێك بەیەكیاندادا

دوو کەس لە ناحیەی رزگاری بریندار بوون

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار، دوو هاوڵاتی برینداربوون، كاتێك پیكابێك و مینی پاسێك بەیەكیاندادا.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان وێنەی رووداوەكەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 29.11.2024  لە ناحیەی رزگاری دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا لە جۆرەکانی پیکاب دێر و مینی پاس، بەهۆیەوە دوو کەس بریندابوون.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، بریندارەکان شۆفێری مینی پاسەکە و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی پیکابەکە بوون، یەكێكیان لەدایکبووی ساڵی 1955 و ئەویتریان 1998، كە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بریندارەکانیش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.