سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ
جەنگی ئیران بەرەو کۆتایی دەچێت
ترەمپ: ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین هێزی سەربازییە
+964
شانیا بێستون
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین وتاریدا لە لاس ڤێگاس، گەشبینانە باسی لە کۆتایهاتنی جەنگی ئێران کرد و تیشکی خستە سەر دەستکەوتە سەربازییەکانی وڵاتەکەی.
لە پەراوێزی وتارەکەیدا بەدەر لە هەڵگرتنی باج، بەخشش و ئابووری وڵات، باسی لەوە کرد، ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین سووپای جیهانە و جەنگ پێدەنێتە قۆناغەکانی کۆتایی.
ترەمپ سوور بوو لەسەر ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆم، گەشبینانە وتی سەرکەوتن نزیکە، لە ئێستادا ”هەرچیەکمان بوێت دەتوانین بە ئەنجامی بگەیەنین لە نێو خاکی ئێران”.
لەگەڵ ئەوەشدا لە نێو وتارەکەیدا دانی بە بەهێزی ئێراندا نا:” ئێران وڵاتێکی بەهیز و زیرەکە، خاوەنی جەنگاوەری بەتوانایە”، هاوکات کۆتایی جەنگی ئێران نزیکە.
ترەمپ تیشکی خستە سەر رووبەڕووبوونەوە سەربارییەکان، 158 کەشتی ئێران لەلایەن ئەمریکا تێکشکراوە، هێزی دەریای ئەو وڵاتە گورزێکی بەهێزی بەرکەوتووە.
ئاماژەی بە بەهێزی سیستمی بەرگری وڵاتەکەی کرد و وتی: لە هێرشیکدا 111 موشەکی دوژمن ئاڕاستەی کەشتییەکی ئەمریکا کراوە و لەلایەن سیستمی بەرگری ئەمریکا هەمووی تێکشکێنراوە.
وتارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ئاگربەست پێدەنێتە هەفتەی دووەمی و بڕیارە گەڕی دووەمی دانووستانەکان دووبارە بە نێوەندگیری پاکستان لە ئیسلامئاباد بەڕێوەبچێت بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ.