964 چیرۆكه‌كه‌تان بۆ باس ده‌كات
پایسکلێکی تەمەن زیاتر لە 60 ساڵان لە مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێرە
دەشتی عارف – هەولێر
ئه‌سعه‌د عه‌بدوڵا، له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو قوتابی بووه له قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا، له گوندی بنه‌سلاوه‌ی هه‌ولێره‌وه هه‌موو رۆژێك به پاسكیله‌كه‌ی چووەته قوتابخانه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، ئێستا ئه‌و پاسكیله له مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر بۆ یادگاری و مێژوو هه‌ڵگیراوه.
ئه‌سعه‌د عه‌بدوڵا، ناسراوه به مه‌لا ئه‌سعه‌د بنه‌سڵاوه‌یی، تا ساڵی 1965 قوتابی بووه له قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا و هه‌موو رۆژێك له گوندی بنه‌سڵاوه، كه ئێستا بووەته قه‌زای بنه‌سڵاوه هاتوچۆی قوتابخانه‌ی كردووه.
پاسكیله‌كه‌ی مه‌لا ئه‌سعه‌د دووجار دزراوه، به‌ڵام هێناویه‌ته‌وه و تا ساڵی 2015ـش هه‌ر لای خۆی بووه و دواتر به‌ده‌ستی خۆی پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی كردووه، تا وه‌ک یادگارییه‌ک له مۆزه‌خانه‌کە بمێنێته‌وه.
پاسكیله‌كه تووره‌گه‌یه‌كیشی پێوه‌یه، ئه‌ویش دایكی مه‌لا ئه‌سعه‌د بۆی دروستكردبوو، رۆژانه كتێب و خواردنی تێدا هه‌ڵده‌گرت.
964 بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر سۆراغی مه‌لا ئه‌سعه‌دی كرد، به‌ڵام پێیان وتین چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستا كۆچی دوایی كردووه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا