دانیشتووانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە گەرمیان
واژۆ كۆدهكهنهوه و دهچنه لای عهلی زهیدی
میلاد جهلال
دانیشتوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەگەرمیان دەیانەوێت حکومەتی عێراق به نرخی بانکی ناوەندی دۆلاریان پێبدات، تا ئەوانیش قیستی خانووەکانیان بدەن
ئەمڕۆ یەک شەممە 11.10.2026 دانیشتووانی ئەو پرۆژانە ھەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆیان دهستپێكرد.
ئاری عیزەدین، یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە بە 964ى وت، “لە دوو شوێنی کەلار ھەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆمان دەستپێکردووە، لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان و لەناو بازاڕی کەلاریش”.
“مانگانە دەبێت قیستی خانووەکانمان بدەین، ئەوانیش دۆلاریان دەوێت و بەنرخی بازاڕ بۆمان دەشکێننەوە، بارگرانیەکی زۆرە لەسەر ئێمە”، ئاری عیزەدین وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ھەڵمەتەکە واژۆیهکان دەبەنە لای سەرۆکوەزیرانی عێراق عهلی زهیدی و داوادەکەن بەنرخی بانکی ناوەندی دۆلار بدرێت بە کۆمپانیاکان یان بە دانیشتوانی پرۆژەکان.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا