دیمەنێکی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر... وێنە ؛ لە فەیسبووکی پاسپۆرتی هەولێر وەرگیراوە.
"هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بوو و ئێستاش كاره‌كان ئاسایی بووه‌ته‌وه"
پاسپۆرتى هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هۆكارى وه‌ستانى چاپكردنى پاسپۆرت ده‌دات
964+
ژووری هەواڵ
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌واڵێك له 964 بڵاوكرایه‌وه كه كارى چاپكردنى پاسپۆرت له نووسینگه‌یه‌كی پاسپۆرتى هه‌ولێر وه‌ستاوه و هۆكاره‌كه‌شی جرجێك بووه چووه‌ته ناو ئامێری چاپكردنه‌كه و له‌كارى خستووه، به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى پاسپۆرتى هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكى بووه.
ئه‌و هه‌واڵه‌ى دوێنێ له 964 بڵاوكرایه‌وه زانیارییه‌كانى هاوكارمان فه‌رهاد حه‌سه‌ن بوو كه له پرسگه و ژوورى وه‌رگرتنى پاسپۆرت له نوسینگه‌ى دووى پاسپۆرتى هه‌ولێر وه‌ریگرتبوو، له‌كاتێكدا به‌نیازبوو پاسپۆرتى خۆى و خێزان و منداڵه‌كه‌ى وه‌ربگرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی كه به‌شی راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه “لە 48 کاتژمێری رابردوو بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کاری چاپکردنی پاسپۆرت وەستابوو، به‌ڵام لە زووترین کاتدا کێشەکە چارەسەربوو”.
ئاگاداری هاوڵاتیانیش ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تیش ئەوانەی سەردانی نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێریان کردبوو بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت، سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان و ئەمرۆ تاوەکو کاتژمێر 6:00ـى ئێوارە دەتوانن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.