له‌دوێنێوه
جرجێك كارى چاپكردنى پاسپۆرتى له هه‌ولێر وه‌ستاندووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌دوێنێوه كارى چاپكردنى پاسپۆرت له نوسینگه‌ى دووى پاسه‌پۆرتى هه‌ولێر وه‌ستاوه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه جرجێك چووه‌ته ناو ئامێری چاپكردنى پاسپۆرت و ئامێره‌كه‌ى له‌كار خستووه.
دوێنێ به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى پاسپۆرتى ئه‌لیكترۆنى سه‌ردانى ئه‌م نووسینگه‌یه‌ى پاسپۆرتى هه‌ولێرم كرد دواى ته‌واو كردنى رێكاره‌كان و ئه‌نجامدانى په‌نجه‌مۆر، پێیان وتم كه هێڵى ئینته‌رنێتیان وه‌ستاوه و ناتوانن پاسپۆرته‌كانیتان وه‌ربگرنه‌وه.
ئه‌مڕۆ، سه‌ردانى نووسینگه‌كه‌م كرده‌وه، له پرسگه و هۆڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاسه‌پۆرت پێیان وتم كه ئه‌مڕۆش ناتوانن پاسپۆرت چاپ بكه‌ن و بیده‌نه‌وه هاوڵاتیان.
كاتێك هۆكاره‌كه‌یم پرسی له هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ى ئه‌م نووسینگه‌یه وتیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى جرجێك چووه‌ته ناو ئامێری چاپكردنى پاسپۆرت ئه‌مڕۆش كاره‌كیانی وه‌ستاوه.
ئاماژه‌یان به‌وشه‌كرد، ئامێره‌كه‌یان ناردووه‌ته به‌غدا و بۆ ئه‌وه‌ى چاكبكرێته‌وه و هه‌ركاتێك چاككرایه‌وه و پاسپۆرته‌كان ئاماده‌كران ئه‌وا له‌رێگه‌ى موبایله‌وه په‌یوه‌ندی به‌خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى.