نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
103 دۆلاری تێپەڕاند
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
964+
شۆڕش قادری
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک 103 دۆلار تێپەڕاندووە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 23.4.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلار و 2 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی 1.30٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتى سووکی تێکساس، بە 94 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 1.42٪ بەرزبووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزعی گەرووی هورمز بووەتە گرێکوێرەیەکی جیهانی و تادێت زیاتر ئاڵۆز دەبێت، گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانیش بەردەوامە و دەکرێت لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لەو پرسەدا نرخی نەوت بەرز و نزمی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.