هاتوچۆ هۆشداریان پێدەدات و دەڵێت دەستیان بەسەردادەگرێت
“هاتوچۆی ماتۆڕ و پاسکیل لە شەقامە خێراکانی هەولێر دەستیپێکردووەتەوە”
964+
شۆڕش قادری
ماوەیەکە هاتوچۆی ماتۆڕ و پاسکیل لەسەر شەقامە خێراکانی هەولێر دەستیپێکردووەتەوە و هاتۆچۆش هۆشداریان پێدەدات و دەڵێت، دەستیان بەسەردا دەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بۆ جارێکی تر جەخت لەسەر ئەو رێنماییە دەکەینەوە کە هاتوچۆی ماتۆڕ و پاسکیل لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری خێرا قەدەغەیە و هەرچەندە لە رابردوودا ماتۆڕسوار و پاسکیسوارانمان لەو رێنماییە ئاگادار کردبووەوە، بەڵام ماوەیەکە هاتۆچۆی ماتۆڕ و پاسکیل دووبارە لەو شەقامانە بەرچاو دەکەوێتەوە”.
هاتوچۆی هەولێر دووپاتیدەکاتەوە، هەر ماتۆڕسوار و پاسکیلسوارێک لە شەقامەکانی 120 و 150 مەتری خێرا هاتوچۆ بکات، ماتۆڕ و پاسکیلەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت.