قوتابخانەیەکی سلێمانی

قوتابیانیان بە جلی کوردییەوە بردووەتە بازاڕ بۆ چالاکی ژینگەیی

رازاو محەمەد – سلێمانی

مامۆستایانی قوتابخانەی نەورزی بنەرەتی، بەجلوبەرگی كوردیەوە قوتابیانیان بردووەتە ناو بازار بۆ ئەنجامدانی چالاكیەكی ژینگەیی.

گوڵنار حەسەن مامۆستای قوتابخانەكەیە و بۆ 964 دەڵێت، هەفتانە چالاكی ژینگەمان هەیە بۆیە ئەم هەفتەیە چالاكیەكەمان لەناو بازاری شاری سلێمانی بوەو ئامانجیش لە ئەنجامدانی چالاكیەكە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریە بۆ پاراستنی ژینەگەكەمان.

قوتابیە ژیکەڵەکانیش دەڵێن پارچە وەرقەیان دابە کردووە بەسەر دوکانداراندا و هەریەکەی قسەیەکی لەسەر نوسراوە بۆ پاراستنی ژینگە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی