سەردانەكەی چی تێدا بوو؟
سەرۆک كۆمار دۆكیۆمێنتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی هێنایەوە شارەكە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەمڕۆ سەرۆک كۆماری عێراق لەتیف رەشید بە سەردانێك گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و تاجەگوڵینەی لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی شارەكە دا، بە قسەی پارێزگاری هەڵەبجەش سەرۆك كۆمار بە دەستی پڕەوە هاتووە و دۆكیۆمێنتی بەپارێزگابوونی شارەكەشی هێناوەتەوە و پێشكەشی مۆنۆمێنتی كردووە.
سەرۆک كۆمار كە بە یاوەری خانمی یەكەم سەردانی هەڵەبجەی كرد، لە وتارێکدا باسی ئەوەی کرد، بە نیازە بۆ ئەمساڵ داوای بودجەیەکی تایبەت بکات، کە لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماردا بێت بۆ هەڵەبجە، جیا لەو بودجەیەی کە دەدرێتە حکومەتی هەرێم بۆ پارێزگاکان، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی شارەکە داوای دەكات.
دوای سەردانەکەی بۆ مۆنۆمێنت، سەرۆک کۆمار سەردانی زانکۆی هەڵەبجەشی کرد و لەوێوە کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا