شەش ساڵ لەمەوبەر قوتى داوە
سەرى قوتوى دەرمانێک لە گەدەى ژنێک دەرهێندرا
964+
وریا فەتاح
لە نەخۆشخانەیەکى سلێمانى، تەنێکى نامۆ لە گەدەى ژنێک دەرهێندرا کە شەش ساڵ لەمەوبەر خواردوویەتى.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، لە لایەن تیمی پزیشکی بەشی هەناوبینی نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکاری، تەنێکى نامۆ لە گەدەى ژنێکى تەمەن 90 ساڵ دەرهێندراوە.
وەک باسى دەکات، تەنەکە سەرى قوتووى دەرمانێک بووە کە شەش ساڵ لەمەوبەر چارەخوازەکە لە کاتى خواردنى دەرمانى درێژخایەن، قوتى داوە.
لەبارەى دۆخى تەندروستى نەخۆشەکەشەوە، تەندروستى سلێمانى دڵنیایى دەدات و دەڵێت، تەندروستى جێگیرە.