بێ موچەیى هۆکارەکەیەتى

دوو رۆژە هاتوچۆى سلێمانى بایکۆتى کردووە

وریا فەتاح

لە دوێنێوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەرگایان بەڕوی هاوڵاتیاندا نەکردوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـى وت،”بەهۆی دواکەوتنی موچەوە دوێنێ دەرگای بەڕێوەبەرایەتیان بەڕووی هاوڵاتیاندا نەکردەوە و هیچ مامەڵەیەک رانەپەڕێندراوە”.

باسی لەوەکرد، ئەمڕۆش دەوامیان نەکردوە و تا ڕۆژی یەکشەممە ناگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان.

وەک ئەوەى سەرچاوەکە زیاتر باسى کرد، بە هاوڵاتیان وتراوە کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوام، لە پەیجى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ ئاگادارییان دەکەنەوە.