هەر ئەوەندەش نییە

عێراق ڤیزای لەسەر گەشتیارانی ئەڵمانیا هەڵگرتووە

ئەحمەد مستەفا

سەرۆک  وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ بەرلین و لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرمایەدارانی ئەڵمانیا، کۆمەڵێک بڕیار و ئاسانکاریی نوێی حکومەتی بۆ هاووڵاتی و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی ڕاگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی عەلی زەیدی، حکومەتی عێراق بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای لەسەر هاوڵاتییانی ئەڵمانیا داوە. هەروەها، هاوڵاتییە ئەڵمانییەکان کە سەردانی عێراق دەکەن، دەکرێت لە ماوەی کەمتر لە حەوت رۆژدا مۆڵەتی نشینگە وەربگرن.

زەیدی هەروەها بانگهێشتی سەرمایەدارانی ئەڵمانی کرد بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و رایگەیاند هەر وەبەرهێنەرێکی ئەڵمانی کە پڕۆژەیەک لە عێراق جێبەجێ بکات، بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە هەندێک باج و گومرگ لێی خۆش دەبێت.

بەپێی قسەکانی سەرۆک وەزیران، حکومەت هەروەها ئامادەیە ئاسانکاریی تەواو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی ئەڵمانی دابین بکات.