قەزای بەردەڕەش بێ کتێبخانەیە

+964
عەمار عەزیز -دهۆک

قەزای بەردەڕەش لەپارێزگای دهۆک، هیچ کتێبخانەیەکی گشتی لێ نییە و شەش ساڵە فەرمانی دروستکردنی کتێبخانەیەک دەرچووە بەڵام تا ئێستا پڕۆژەکە سەروسۆراغی نییە.

ساڵی 2016 لە پارێزگای دهۆک فەرمانی دروستکردنی کتێبخانەیەک دەردەچێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو قەزایە دەڵێن تا ئێستا نەچۆتە واری جێبەجێکردن.
سەعید بارانی، نوسەر و خاوەن مۆزەخانەیە، وتی “بەهۆی دەستنیشان نەکردنی شوێنێک بۆ کتێبخانە، فەرمانەکە تەنیا لەسەر کاغەز ماوەتەوە، لەسەر ئەم بابەتە قسەم لەگەڵ وەزارەت و بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکان کردوە بەڵام بێسوود بووە”.
سەعید بارانی ئەوەشی وت “تەنانەت پاریزگای دهۆکیش وەڵاممان نادەنەوە”.

لەسەر ئەم بابەتە تۆڕی964 قسەی کرد لەگەڵ مەسعود خالید، ئەو بەرێوەبەری گشتی کتێبخانەکانی پارێزگای دهۆکە، دەڵێت “داوام لە قایمقام کرد، شوێنێکمان بۆ دابینبکات، بەڵام دەڵێت شوێنمان نییە، لەم قەزایە هیچ کەسێک ئامادە نییە تەنانەت یەک ژووریشمان بداتێ”.

مەسعود خالید، وتیشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکانی وەزارەت دەڵێن ناتوانین کەس بە گرێبەست دابمەزرێنین.

دوای ئەوەی بەرپرسانی کارگێڕی ئەو قەزایە بێ ئومێد دەبن لە دروستکردنی کتێبخانەیەک، بڕیاردەدەن لەگەڵ مۆزەخانەی ئەو قەزایە باڵەخانەیەکیان بۆ دروستبکرێت و بخرێنە یەک باڵەخانە، بەڵام ئەویش هەر %40-ی کارەکانی تەواوکرا و وەستا.

ووتیشی”بەرێوەبرایەتی گشتی کتێخانەکانی سەر بەوەزارەتی روشەنبیری و هونەری ئێمەیان ئاگادارکردوە کە هەر کتێبخانەیەکی نویێ دەکەنە وە ناتوانین هیچ کەسێک بەگرێبەست دابنێن وتێچووی کتێبخانەکەش وەکۆ کرێی مانگانە ئەوەش مان نیە،مادەم سەرووی خۆمان هیچ شتێک بۆمان دابین نەکەن بەدڵنیایەوە ئێمەش ناتوانین هیچ شتێک بکەین

پێداچونەوەی فەهمی نەبی