وێنەی فڕۆکەی جەنگی F-35ی ئەمریکی
بەیاننامەی بڵاوکردەوە
مقاوەمەی ئیسلامی: ئەمریکا 171 پێشێلکاری ئەنجام داوە
ئەحمەد مستەفا
مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، ئەمریکای بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق تۆمەتبار کرد و رایگەیاند کە لە 30ی ئەیلولەوە تا 23ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، 171 پێشێلکاریی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە شەڕکەر و سیخوڕییەکانی ئەمریکاوە تۆمار کراوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بڕیارەکانی داخستنی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران بە ئیرادەی ئەمریکا دەدرێن، و ئەمەش بە پێشێلکردنی رێکەوتنەکان و پابەندبوونەکان و بێبایەخکردنی سەروەریی نیشتمانی لێک دەدرێتەوە.
رێکخراوەکە داوای لە حکومەتی عێراق کردووە بە روونی لەگەڵ گەل قسە بکات و روونکردنەوە لەبارەی ئەوەی روودەدات، پێشکەش بکات.
هەروەها، مقاوەمەی ئیسلامی عێراق شەڕی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلی بە شەڕی نێوان راست و هەڵە وەسف کردووە.