"هیوادارم ببێتە مایەى خێر و خۆشى بۆ وڵاتەکەمان"

پەیامى ئەردۆغان لەبارەى چەکدانانى پەکەکەوە

وریا فەتاح

سەرۆک کۆمارى تورکیا پێشوازى لە پڕۆسەى چەکدانانى پەکەکە دەکات و دەڵێت،” هیوادارم ببێتە مایەى خێر و خۆشى بۆ وڵاتەکەمان”.

ئەدرۆغان:
بەرەو تورکیایەکى بێ تیرۆر

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێراى پێشوازیکردن لە هەنگاوەکانى چەکدانانى پەکەکە، ئەردۆغان رایگەیاندووە،”هیوادارم ئەم هەنگاوە گرنگەی ئەمڕۆ کە لە رێگای گەیشتن بە ئامانجمان بۆ “تورکیایەکی بێ تێرۆر” نراوە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی”.

دەشڵێت: هەنگاوەکەمان کە بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئارامی گەلەکەمان و سەقامگیرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەماندا.

” خوای گەورە بمانگەیەنێت بە ئامانجەکانمان”، ئەردۆغان وا دەڵێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینى 11ـى تەموزى 2025، لە ئەشکەوتى جاسەنەى سنوورى سلێمانى، ژمارەیەک گەریلاى پەکەکە چەکەکانیان سووتاند.