لاهور جەنگى
لەگەڵ پۆڵاد شێخ جەنگى و 10 سکاڵالێکراوى دیکە
دادگایى کردنى لاهورشێخ جەنگى بۆ 14.5.2026 دواخرا
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
سەرچاوەیەک لە دادگاى سلێمانى بە 964ـى وت،”بەهۆى ئامادەنەبوونى سکاڵاکارەکان، دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى، پۆڵادى برایى و 10 سکاڵالێکراوى دیکەى بۆ 14.5.2026، دواخرا”.
کاتژمێر 10ـى بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.5.2026، لە ژێر ڕێکارێکی توندی ئەمنیدا، پڕۆسەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 تۆمەتباری دیکە لە دادگای سلێمانی دەستیپێکرد.
نوێکردنەوە لە کاتژمێر 11:30 خولەک
ئەندامێکى تیمى پارێزەرانى لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، لەبەر زۆرى پەڕاوەکان دادگایى کردنى لاهور شێخ جەنگى و پۆلادى برایى و سکاڵالێکراوەکانى دیکە، بۆ 14.5.2026، دواخرا.
بەوتەى داتا تەقیەدین، ئەمڕۆ دادبینییەکە کرا، بەڵام نە سکاڵاکار و نە پارێزەرى سکاڵاکار ئامادە نەبوون، بەڵام وتەى سکاڵاکار خوێندرایەوە.
ئاشکراشى کرد، تۆمەتباران ئامادەکران و دەستکرا بە خوێندنەوەى پەراوى لێکۆڵینەوەى وتەى تۆمەتباران، بەڵام لەبەر زۆرى پەراوەکان هەمووى نەخوێندرایەوە و دادگاییکردنەکە دواخرا بۆ 14.5.2026.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح