"بیخوێنه‌وه و بیگه‌ڕێنه‌وه شوێنى خۆى"
چاکسازی گەورانی هەولێر خاوه‌نى كتێبخانه‌یه‌كی نزیكه‌ى 10 هه‌زار كتێبه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر، سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار کتێبخانەیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌یه نزكیهى 10 هه‌زار كتێب له‌خۆ ده‌گرێت، و بۆ سزادراوانیش ده‌رگاكه‌ى كراوه‌یه داواى هه‌ر كام كتێب بكه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ى.
کتێبخانەكە بە شێوازێکی جیاواز مۆدێرن کاری بۆکراوە و پێکهاتوە لە نۆ هه‌زار و 654 کتێب و ششه هه‌زار و 477 ناونیشانی جیاواز لە بابه‌ته‌كانى ئاینی، رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، ئەدەب، سیاسی، کۆمەڵناسی و چەندین بابەتی دیكه، له‌خۆده‌گرێت.
ئیداره‌ى چاكسازى گه‌وران ده‌ڵێت، ساڵانە چەندین چالاکی و خولی خوێندنەوە بۆ سزادراوان دەکرێتەوە وەک هاندان لە پرۆژەی چاکسازی و هەموو سزادراوێکیش ئازادە لە داواکردنی هەر كتێبێک بۆ خوێندنەوە داواى بكات، دوای خوێندنەوەش دەبێت بیگەڕێنێتەوە کتێبخانە تاوه‌کو زۆرترین سزادراو سودمەندبن لێی.