کوردستان هێڵس چالاکی بۆ رێکخستن
توشبوویەکی ورە بەرزە؛ دووجار شێرپەنجەی داوە بەزەویدا
رازاو محەمەد – سلێمانی
رێکخراوی کوردستان هێڵس چالاکییەکی تایبەتی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و ئەو کەسانەی لەو نەخۆشییە چاکبوونەتەوە رێکخست و هەموویان بینەری فلمی ماڵی نەنە بوون.
پەیمان عەبدوڵا، کە بەشداربووی چالاکییەکە بوو، باسی لە ناوەڕۆکی فیلمەکە و کاریگەریی چالاکییە هاوبەشەکان لەسەر بەشداربووان و توشبووانی شێرپەنجە کرد.
ئەو وتی، دووجار توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بەڵام ئیرادە و وردە بەرزی وای کردووە هەردووجارەکە بەسەریدا زاڵ بێت، وە داوای کرد توشبووانی شێرپەنجە و بە تایبەت ژنان چواردەوریان چۆڵ بکرێ تا بە هێزەوە رووبەڕوی ببنەوە.
بەپێی قسەی بەشداربووان، ئەم جۆرە چالاکییانە، پشتگیری و دڵگرمی لەنێوان تووشبووان و چاکبووانەوەکاندا بەهێز دەکەن و یارمەتییان دەدەن بە ئەزموونەکانی یەکتر ئاشنا ببن و هەست بە تەنیایی نەکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا