نە حکومەت پێکهات نە پەرلەمان کارایە
دوو ساڵ بەسەر دەنگدانى تایبەت تێپەڕى
964+
وریا فەتاح
رێک دوو ساڵ لەمەوبەر و لە 18.10.2024، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد کە 215 هەزار و 960 کەس لە ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان و بەندکراوان و هەندێک لە نەخۆشان مافى دەنگدانیان هەبوو.
دواى دوو رۆژ لە دەنگدانى تایبەت و لە 20.10.2024، دەنگدانى گشتى لە سەرتاسەرى کوردستان دەستیپێکرد.
سەرەڕاى تێپەڕبوونى دوو ساڵ بەسەر ئەو هەڵبژاردنى تایبەت، بەڵام تا ئەمڕۆ نە کابینەى نوێى حکومەت پێکهاتووە و نە پەرلەمانى کوردستانیش کارایە، دۆخەکەش گەشتووە بە چەقبەستوویى و هێزە سەرەکییەکان لە ناکۆکییەکى قوڵدان.