بەردی بناغەی پڕۆژەی "جین بانك" دانرا

“كوردستان خاوەن 150 جۆر رووەكی خۆماڵییە و لە هیچ وڵاتێكی دیكە نیە”

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ، لە سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژەیەكی كشتوكاڵیی بەناوی “جین بانك” دانرا و وەزیری كشتوكاڵیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ پڕۆژەكە بۆ پاراستنی ئەو بنەتۆو و رووەكانەیە كه‌ مۆركی رەسەنی كوردستان و عێراقیان پێوەیە.

بودجەى پڕۆژه‌كه‌ لەلایەن رێكخراوی فاوەوە دابینكراوە و لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی جێبەجێدەكرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم، له‌ فه‌یسبووكه‌كه‌ى نووسیویه‌تى، پڕۆژەه‌كه‌ ده‌بێته‌ یەكەمین پڕۆژەی ستراتیژی كشتوكاڵی و لە دوای ساڵی 1977 دووەم پڕۆژەی گەورەی عێراقە كە بەردی بناغەكەی لە شاری سلێمانی داندراوه‌.

پڕۆژەكە، بۆ كۆكردنەوەی بنەتۆوه‌ لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە، شوێنێكه‌ بۆ هێشتنەوەیان بۆ ماوەیەكی درێژ بەمەبەستی پەرەپێدان و توێژینەوەی زانستی، كە دەبێتە هۆی پەیوەندی زانستی لە نێوان هەرێم و ئەو وڵاتانەی كە ئەو دامەزراوەیە كاری تێدا دەكات.

ئاشكراشی كرد، 75%ـی جۆری رووەكەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستانە و زۆرینەشی كەوتوەتەوە پارێزگای سلێمانیەوە، ده‌شڵێت “هەرێمی كوردستان خاوەنی 150 جۆر رووەكە كە لە هیچ كوێیەكی جیهاندا نیە”.