ههر زوو تهواو بوو
کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان گەیشتە دەستی خوێنەران
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
چاوەڕوانی کۆتایی هات و لە پێشانگای کتێب لە هەولێر، یادەوەری و بیرەوەرییەکانی دوکتۆر مەحموود عوسمان گەیشتە دەستی خوێنەران و ئەمڕۆ بە واژۆی خۆیەوە پێشکەشی کرد و خوێنەرانیشی دەڵێن؛ هەموو تەمەنی لەناو سیاسەت بووە و یەکەمجارە بە کتێب یادەوەرییەکانی بڵاوبکاتەوە.
پارێزەر و لێکۆڵەر د. بەکر قادر لەبارەی کتێبەکەوە دەڵێت: دوکتۆر مەحموود سندۆقە رەشەکەی کوردستانە، تەمەنێکی زۆری لە ناو شۆڕشدا بەسەربردووە، پێمخۆش بوو لە یادەوەرییەکانی ژیانی ئەو شارهزا بم، چونکە بەڕاستی زۆر کەوتنمان هەیە، هەڵەمان هەیە، ئێمە لە داهاتوودا دەبێت ئەو هەڵانە دووبارە نەکەینەوە.
یەکێک لە خوێنەران، ئاماژەی بەوە کرد کە دوکتۆر مەحموود عوسمان بەهۆی تەمەنە درێژەکەی لەناو شۆڕشەکانی ئەیلول و گوڵاندا، خاوەنی ئەزموون و یادەوەرییەکی دەوڵەمەندە و خوێندنەوەی کتێبەکەی بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو سوودبەخش دەبێت.
جێی سهرنجیشه كتێبهكه ئهو بهشهی له پێشانگه خرایهڕوو، ههر زوو كۆتایی هات و خوێنهران ههموویان كڕی.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح