گوژمەكەی 4 ملیار دینار زیاترە

نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان لە تەواو بووندایە

964+

محەمەد فاتیح

زۆربەی كارەكانی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان تەواو كراون و بەم نزیكانە خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش بە هاوڵاتییان دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە نەخۆشخانەى گشتیی سیدەکان 25 تەختییە و یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی بواری تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران .

دەشڵێت، “گوژمەی پڕۆژەكە 4 ملیار دینار و 833 ملیۆن دینارە و لە 97% پڕۆژەكە تەواو بووە و رووبەری نەخۆشخانەكە 10 هەزار مەتری چوار گۆشەیە و لە ماوەیەكی نزیكدا تەواوی پێداویستيی و كەلوپەلی پزیشكی بۆ دابیندەكرێت و دەكرێتەوە”.

“نەخۆشخانەی سیدەكان خزمەتێكی زۆر بە هاوڵاتییانی دەڤەری برادۆست و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات”.