کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

بارانبارین بەردەوام دەبێت و جەوەکە بەرەو ساردی دەڕوا

شۆڕش قادری

هەوروهەڵایە و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە و جەوەکە بەرەو ساردی دەڕوا.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2.11.2026 ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران،  هەندێک جار دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم.

دوای نیوەڕۆ کاریگەری دابارین لە ناوچەکانی بادینان و سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت، پاشان کاریگەری لاواز دەبێت بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و تا کاتەکانی شەو بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت.

لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی دیکە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی