دوای خۆپیشاندەکانی شەوی رابردوو

قایمقامیەتی کەرکوک نرخی ئەمپێری مۆلیدەی کردە 15 هەزار دینار

پەری ساڵح

دوای خۆپیشاندانەکانی دوێنێ شەو قایمقامیەتی کەرکوک بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دیاریکردنی نرخی مانگانەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سەرتاسەری ناوەندی پارێزگاکە دەرکرد و نرخی هەر ئەمپێرێکی بە 15 هەزار دینار جێگیر کرد.

بەپێی بڕیارەکە بەهۆی بارودۆخی سەختی ئابووری و گوزەرانی هاوڵاتییان و لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دراون:

-نرخی مانگانەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە تەواوی ناوچەکانی ناوەندی پارێزگای کەرکوک بە (15000) پانزدە هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاری دەکرێت بەبێ هیچ جیاوازیەک.

-سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان پێویستە پابەندی ئەم نرخە دیاریکراوە بن و رێگە نادرێت هیچ بڕە پارەیەکی زیادە وەربگیرێت.

-لیژنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی مەیدانی چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەن و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن و رێکاری یاسایی و کارگێڕیی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.

-سەرجەم ئەو رێنمایی و بڕیارانەی پێشتر لەگەڵ ئەم بڕیارە نوێیە، هەڵدەوەشێندرێنەوە.

بڕیارەکەی قایمقامیەتی کەرکوک بە زمانی عەرەبییە و وێنەیەکی لە خوارەوە دانراوە؛

قایمقامیەتی کەرکوک نرخی ئەمپێری مۆلیدەی کردە 15 هەزار دینار