ته‌ندروستى: كێشه‌كه‌ كاتییه‌

 ئامێرەكانی MRI لە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆران كێشه‌یان تێكه‌وتووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئامێرەكانی پشكنینى MRI نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆران كێشه‌یان تێكه‌وتووه‌ و له‌كار كه‌وتوون، به‌ڵام ته‌ندروستى سۆران ده‌ڵێت، كێشه‌كه‌یان كاتییه‌.

د. حه‌مرین مینه‌ ئه‌حمه‌د، بەرێوەبەری تەندروستی سۆران به‌ 964ـى راگه‌یاند، كێشه‌ى غاز له‌ ئامێره‌كانى MRI دروستبووه‌ و ئێستا سەرقاڵی چاككردنەوەیانن.

وتیشی،”له‌هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى و له‌دایكبوونى سۆران كێشه‌ بۆ ئه‌م ئامێرانه‌ دروستبووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ناتواندرێت پشكنینیان پێبكرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ى ئامێره‌كانى MRI ده‌كرێت و له‌م رۆژانه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ كار.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى، ئه‌م ئامێرانه‌ فشارێكی زۆری هاوڵاتیانیان له‌سه‌ر نییه‌ وه‌ك ئامێری CTscan كه‌ له‌و ئامێره‌ گرنگتره‌ و به‌رده‌وامیش كارى پێده‌كرێت.

نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام MRI ـه‌كه‌ى له‌كاركه‌تووه‌ و ECO ...

نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام MRI ـه‌كه‌ى له‌كاركه‌تووه‌ و ECO كه‌شی هیلاك بووه‌