سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن

هەفتەی داهاتوو کامێراکانی رێگای کەلار – دەربەندیخان دەکەونەکار

شۆڕش قادری

شۆفێرانی رێگای کەلار – دەربەندیخان و سلێمانی ئاگاداربن لە هەفتەی داهاتووەوە کامێراکانی سەر رێگاکە دەکەونەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت،  لە کاتژمێر 10ـی بەیانی رۆژی یەکشەممەوە 8.11.2026 کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگاکانی نێوان دەربەندیخان – کەلار بە هەردوو ئاڕاستەکەیەوە دەکەونەکار.

ئاماژە بەوەشکراوە، کامێراکان هەر بە کەوتنەکاریان، سەرپێچییەکانی تیژڕەوی تۆمار دەکەن، بۆیە شۆفێران هەر لە ئێستاوە ئاگاداری خۆتان بن بۆ ئەوەی لەم بێ پارەییەدا تووشی غەرامە و سزا نەبن.