ساڵانە دووبارە دەبێتەوە

ئاگرێک لە دیوی ئێرانەوە ھاتە مەرزی پەروێزخان و کۆنترۆڵکرا

میلاد جەلال_گەرمیان

لە بەیانی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە دیوی ئێرانی مەرزی پەروێزخانەوە کەوتۆتەوە، نیوەڕۆ نزیک کاتژمێر 1:00ـى دوای نیوەڕۆ، ئاگرەکە تەشەنەی کرد بۆ دیوی هەرێمی کوردستان و دواتر کۆنترۆڵکرا.

ئەحمەد حوسێن، لێپرسراوی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی مەرزی پەروێزخان بە 964ى وت، لە دیوی ئێرانەوە ئاگرەکە ھاتووە، ھەموو ساڵێک ئەمە دوبارە دەبێتەوە و لەودیو ئاگرەکە دروست دەبێت و دواتر دێتە کوردستان.

وتیشی “کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، ھەردوو بنکەی ئاگرکوژێنەوەی پەروێزخان و قۆرەتو بەشداربون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەیاھێشتووە ئاگرەکە بگاتە بنکەی ئاسایش و گومرگ و بینای دەروازەکە و توانیویانە زوو کۆنترۆڵی بکەن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن