"هەڵنەهاتووە"
خاوەن بیناکەی کەرکوک خۆی رادەستی پۆلیس کرد
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
خاوەنی ئەو باڵەخانەیەی لە کەرکوک داڕما و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەست دا، خۆی رادەستی پۆلیس کرد و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکردووە.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 27.4.2026 لە گەڕەکی وەحدەی کەرکوک بینایەکی نیوەکارە، کاتێک کرێکار و وەستا ئیشیان تێدا دەکرێت، قاتی دووەمی داڕما و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و 10ـی دیکەش برینداربوون.
سەرەتا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە خاون باڵەخانەکە هەڵاتووە بۆ دەرەوەی کەرکوک، بەڵام سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، “ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە، بنکەی پۆلیسی عروبە تەلەفۆنیان بۆ کردووە و ئەویش هاتووە و خۆی رادەست کردووە، لەئێستاشدا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.
خاوەنی بیناکە خەڵکی کەرکوکە و کوردە، ویستوویەتی بیناکەی بکات بە کۆگا و عەمبار و ئەو رووداوەی بەسەرهاتووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری