تەنگە نەفەس بووە و ئۆكسجین لە خوێنی‌دا دابەزیووە
لە چاكسازی گەورانی سلێمانی زیندانییه‌كى بەتەمەن جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە چاكسازی گەورانی سلێمانی زیندانییه‌كى بەتەمەن به‌هۆى جەڵتە دڵه‌وه گیانی لەدەستدا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه باس ده‌كه‌ن كه تەنگە نەفەس بووبێت و ئۆكسجین لە خوێنی‌دا دابەزیووە.
رووداوه‌كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3.7.2025، روویداوه و زیندانییەكهش بە نەتەوە عەرەبه.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان بابان، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیی هەرێم بە 964ـی وت، كاتژمێر 5:00ـی بەیانی لە ناو چاكسازییەكەدا ئەو زیندانییە توشی تەنگە نەفەسی بووە و ئۆكسجین لە خوێنی‌دا دابەزیووە، دەستبەجێ بردویانەتە نەخۆشخانەی شار، بەڵام لە كاتژمێر 8:30ـى بەیانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی “زیندانییەكە خۆی نەخۆش بووە و تەمەنی هەبووە، ناوی (ل، ح) خەڵكی سوریایە و بە نەتەوە عەرەبە”.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانییەكە مانگی پێنجی 2025 بە تاوانی دزی و قۆڵبڕین دەستگیر كراوە، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن