هه‌رچی (زەوی کارت)ی ھەولێر هه‌نه دەکرێنە سەنەد
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، به‌مزووانه ده‌ست به پرۆسه‌ى “به سه‌نه‌دكردن”ى ئه‌و زه‌ویانه ده‌كرێت كه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێردا كارتیان هه‌یه، كه ته‌نیا له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى 178 هه‌زار كات هه‌بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا 45 هه‌زار زه‌وى كارت ماون بكرێنه سه‌نه‌د.
تۆڕى 964 ده‌زانێت، لە سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر 143 هەزار زه‌وى كارت هه‌بوون، به‌ڵام لە ساڵى 2013 تاوەکو ئێستا، 123 هەزاریان کراونەتە سه‌نه‌د، لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانیش نزیکەى 35 هەزار زه‌وی کارت هه‌بوون، به‌ڵام لە مانگى تشرینی دووه‌مى 2021 تاوەکو ئێستا نزیکەى 10 هەزار کارتیان كراونه‌ته سه‌نەد.
تۆڕى 964، له سه‌رچاوه‌یه‌كى شاره‌وانى هه‌ولێره‌وه ئه‌وه‌ى زانیوه كه له هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به “به سه‌نه‌دكردن”ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، كه تا ئێستا خاوه‌ن كارتن.
دوایین بڕیارى به سه‌نه‌دكردنى ئه‌و زه‌ویانه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردووه دراوه، كه وه‌زیرى دادى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد و وه‌زیری شاره‌وانى و پارێزگارى هه‌ولێر و چه‌ند لایه‌نێكی تر ئاماده‌بوون، له‌وێدا بڕیاردرا كۆتایی به‌و زه‌ویانه بهێندرێت كه تا ئێستا كارتن و بكرێنه سه‌نه‌د.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه تۆڕى 964 ده‌ستكه‌وتووه، هەریەک لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و یەکەى کارت و سەنەد راسپێردراون، بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تۆمارکردنى خانووبەرەى هەولێر، ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن.