وەزارەتی شەهیدان: دابه‌شكردنى 11 هه‌زار پارچه زه‌وی نەوەستاوە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
وەزارەتی شەهیدان دەڵێت، دابه‌شكردنى 11 هه‌زار پارچه زه‌وى بۆ کەسوکاری شه‌هیدان رانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو جێبهكردنهكهى دواكه‌وتووه.
ساڵی 2019 و لە کۆتاییەکانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بڕیاریدا بە دابەشکردنی 11 هەزار و 141 پارچە زەوی.
عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بە 964+ی وت، “كارى دابه‌شكردنى ئه‌و زه‌ویانه به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک شوێن جێبهجێشكراوه، به‌ڵام له هه‌ندێ شوێن، به‌هۆی نه‌بوونى ئیفرازى زه‌وى دواكه‌وتووه “.
به قسه‌ى ئەو، وه‌زیری شه‌هیدان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كردووه، له نزیكه‌وه یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن ئیمزا كراوه.
دواتر، ئه‌و یاداشته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه بۆ ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌راتییه گشتییه‌كانی نێردراوە، بۆ ئه‌وه‌ى كارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ته‌رخانكردنى زه‌وى بۆ ئه‌و ناوانه‌ى دیاریکراون.