کارەبا بڕانیش رووی نەدا

چاکسازی لە تۆڕەکانی هێڵی کارەبای نێوان هەولێر و دهۆک کرا

شۆڕش قادری

بێ ئەوەی کارەبا ببڕێ، ئیش لە تۆڕەکانی هێڵی کارەبای نێوان هەولێر و دهۆک کرا و چاکسازیان تێداکرا.

بەپێی راگەیەنراوێک وەزارەتی کارەبای هەرێم، تیمەکانیان لە کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12.9.2026 تا کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆ بە سەرکەوتوویی کاره‌کانی چاکسازییان لەسەر تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی نێوان هەولێر و دهۆک ئەنجام داوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی پڕۆسەکە بەرزکردنەوەی توانای جێگیریی تۆڕەکە و گواستنەوەی کارەبا بووە کە بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڕینی کارەبای هاوبەشان لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەبێت، بەڕێوەچووە.