ره‌زامه‌ندی درا پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له‌شجوانی له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌بچێت
شه‌ش كارتی پڕۆ مسۆگه‌ره
له هه‌ولێره‌وه ده‌توانی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی مسته‌ر ئۆڵمپیا بكه‌ی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ره‌زامه‌ندی درا پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له‌شجوانی له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌بچێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش به 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ شاندێكی پاڵه‌وانانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی، كه پێكهاتبوون له خالید ئهلموحسناوی و ئه‌حمه‌د فه‌وزی و پاڵه‌وانی هۆله‌ندی رۆبن سیلڤسته‌ر كۆبووینه‌وه، ئه‌وان له هۆڵه‌نداوه هاتوونه‌ته كوردستان.
وتیشی، پڕۆژه‌ی سازدانی پاڵه‌وانیه‌تیی MPC بۆ له‌شجوانی، كه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی ناودار و نێوده‌وڵه‌تییه له هه‌ولێر پێشنیار كرا و ئێمه‌ش ره‌زامه‌ندییمان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له هه‌ولێر ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها وتی، له‌سه‌ر پێشنیاری ئێمه بڕیار درا ناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه “ئه‌ربیل پڕۆ شۆ” بێت و له مانگی یه‌كی ساڵی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
سه‌ردار ئیسماعیل رایگه‌یاند، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش و لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو پێشوازی له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ر یارییه‌كی وه‌رزشیدا ده‌كه‌ین، به تایبه‌تی كه له هه‌ولێر بێت، چونكه جێی بایه‌خی دنیایه و ئاسایش و ئارامیی شاره‌كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك.
“باسی ئه‌وه‌شمان كرد، وه‌ك حكومه‌ت پاڵپشتی و هاوكار ده‌بن بۆ لایه‌نی لۆجستی و بۆ كاروباره هونه‌رییه‌كانیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكرێت” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش وای وت.
به قسه‌ی سه‌ردار ئیسماعیل پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه پیشه‌گه‌رانه و نێوده‌وڵه‌تییه و شه‌ش كارتی پرۆ ده‌درێته به براوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی مسته‌ر ئۆڵمپیا بكه‌ن، كه یه‌كێكه له پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كانی له‌شجوانی له جیهان.
وتیشی، بڕیاره له ماوه‌ی نزیكی داهاتوو كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بچێته بواری جێبه‌جێكردن و ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ستپێبكات و له مانگی یه‌كی ساڵی نوێ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.