"تەنها فرۆکەخانەکانی مەککە و مەدینە بە ئامانج ناگرین"
حوسییەکان هۆشداری هێرشی دیکە بۆ سەر سعودیە دەدەن
کاکەلاو عەبدوڵا
حوسییەکانی یەمەن لەدوای هێرشە خوێناییەکەی دوێنێیان بۆ سەر سعودیە، هۆشداری تووند دەدەن کە فڕۆکەخانەکانی سعودیە بە ئامانج دەگرنەوە.
دوێنێ شەممە خوێناوترین هێرش لە 10 ساڵی رابردوودا لەلایەن حوسییەکانەوە کرایە سەر سعودیە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ریاز، دوای ئەوەی لە هێرشەکەدا 12 کەس کوژران و 300 کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ حوسییەکان هۆشدارییەکی توندتریان دا و دەڵێن: ئاگاداری هەموو هێڵە ئاسمانی، کارمەند و گەشتیاران دەکەینەوە کە فڕۆکەخانە و ئاسمانی سعودیە بەکاردەهێنن بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی هێرشی ئێمە دەبنەوە، جگە لە فڕۆکەخانەکانی هەردوو شاری پیرۆزی مەککە و مەدینە. داوا لە هەمووان دەکەین ئەم ئاگادارکردنەوەیە بە هەند وەربگرن.
لە چەند هەفتەی رابردوودا سعودیە هێرشەکانی بۆسەر حوسییەکان چڕکردووەتەوە و حوسییەکانیش رایانگەیاندووە، سعودیە هێرشی زیاتر بکات ئەوانیش هێرشەکانیان بەهیزتر دەکەن.