ژمارەیەک سەربازی ئەڵمانیا لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە - وێنە: ئەرشیفی حکومەتی هەرێم
هی دوو مانگی 8 و 9
سبەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
سبەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی 8 و 9 بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
کەمێک پێش ئێستا وەزارتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی (8 و 9) خراوەتەوە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە و سبەی پێنجشەممە 24.9.2026 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.