نوری مالیکی:
حکومەت رێکاری هەیە تاوەکو هاوڵاتییان باجی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نەدەن
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار رایگەیاند، حکومەتی عێراق لە هەوڵی زامنکردنی داهاتی هاوڵاتییان و هێزی کڕینی دیناردایە و بڕیارەکەی حکومەت نابێتە پاساوێک بۆ نانەوەی پشێوی و تێکدانی دۆخەکە.
نوری مالیکی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: دەزانین حکومەت لە پڕۆسەی چەسپاندنی رێکار و میکانیزمێکە بۆ ئەوەی دڵنیاببێتەوە لە پاراستنی داهاتی هاوڵاتییان و هێزی کڕینیان، هەروەها سەقامگیری بازاڕەکان و بەردەوامی چالاکییە ئابوورییەکان، بەجۆرێک کە رێگیری لەوە بکات هاوڵاتییان باجەکەی بدەن.
نوری مالیکی باسی لەوەش کردووە، “ئەو رێکارانە لە زۆربەی ئەو وڵاتانە هەیە کە تووشی قەیرانی ئابووری دەبن، بەڵام سەرکەوتنیان پەیوەستە بە توانای حکومەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاکامە خراپەکانی، پاراستنی داهاتی هاوڵاتییان و سنووردارکردنی کاریگەرییەکانیان لەسەر بازاڕ.”
لەکۆتایی پەیامەکەیدا نوری مالیکی داوا دەکات ئەم رێکارانە وەک پاساوێک بەکارنەهێرن بۆ نانەوەی پشێوی یان تێکدانی دۆخەکە و دەڵێت: جەخت لە گرنگی پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە دەکەینەوە بۆ راگەیاندنی چارەسەرێک کە زامنی پاراستنی داهاتی تاک و ستانداردی ژیانکردن بکات، بەجۆرێک بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پارێزراو بێت و سەقامگیری ئابووری بەرەوپێش ببات.