ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی مێرگەسۆر:
“سێشەممە گوێتان لە دەنگی تەقینەوەی بەهێز بوو مەترسن؛ مینن”
شۆڕش قادری
دانیشتووانی قەزای مێرگەسۆر و دەورووبەری، ئەگەر رۆژی سێشەممە گوێتان لە دەنگی تەقینەوەی بەهێز بوو مەترسن؛ مینن پوچەڵ دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی ناحیەی شێروان مەزن، گوندی کانیەلنج، گوندی بێرسیاڤ، لەسنوری قەزای مێرگەسۆر دەڵێت، رۆژی سێشەممە 13.10.2026 کاتژمێر 10 بۆ 11ـی پێشنیوەڕۆ لە چالاکییەکی لەناوبردندا، 90 مین لە پێنج تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لەناودەبرێن و بەو هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.
بــۆیــە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ هیچ مەبەستێک نزیکی شوێنی تەقینەوەکە لە ناوچەی دروانگ نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان نــــیــــگەران نەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر دەڵێت، ئەگەر هیچ شتێک نەیەتە پێش چالاکییەکە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.