بارانبارین بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە

جلى زستانە ئامادە بکەن؛ کەشەکە بەرەو ساردى دەڕوات


وریا فەتاح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوای هەرێمی کوردستاندا دێت، ئاسمان هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن، هاوکات ئەگەری بارانبارین لە چەند ناوچەیەک هەیە.

ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر نیمچەهەور دەبێت. پێشبینی دەکرێت تاوەباران و هەورەبروسکەی کورتخایەن لە هەولێر و دەوروبەری تا سنووری قەزای کۆیە ببارێت، لەگەڵ کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم.
پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشوهەوای سبەی دووشەممە (12-10-2026):
ئاسمان بەگشتی دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیادا.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی هەرێم زیاتر نزم دەبنەوە، بەڵام لە رۆژهەڵاتی هەرێم نزیک دەبن لەو پلەیەی کە ئەمڕۆ تۆمارکراون.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو (بە پلەی سیلیزی):
• هەولێر: ئەمڕۆ 29 | سبەی 28
• سلێمانی: ئەمڕۆ 28 | سبەی 29
• دهۆک: ئەمڕۆ 28 | سبەی 27
• هەڵەبجە: ئەمڕۆ 30 | سبەی 29
• کەرکوک (گەرمیان): ئەمڕۆ 35 | سبەی 34
• زاخۆ: ئەمڕۆ 29 | سبەی 28
• سۆران: ئەمڕۆ 28 | سبەی 27
• ئاکرێ: ئەمڕۆ 29 | سبەی 28
• چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 30 | سبەی 30
• پیرمام: ئەمڕۆ 27 | سبەی 25
• حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 20 | سبەی 19