کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.وێنە.حکومەتی هەرێم
ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان
ئەمڕۆ لە بارەی دابەشكردنی موچەوە بڕیار دەدرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات و لە بارەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانەوە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بكات.
بەپێی زانیارییەكانی میدیای نزیك لە حكومەت، ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە و لە بارەی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی كوردستان بڕیار دەدەن.
پێشتر 964 زانیاری و وردەكاری لە بارەی پلانەكانی حكومەت بۆ دابەشكردنی موچە بڵاوكردەوە، كە دوو سەرچاوەی تایبەت و بەئاگا لە كۆبوونەوەكانی حكومەت زانیارییان بە 964 دا.
لە دوو سێ رۆژی رابردوودا لەسەر ئاستی دارایی كۆبوونەوە كرا و تاوتوێی زۆر بابەت پەیوەست بە كۆكردنەوەی داهات و چۆنیەتی دابینكردنی موچە كراوە.
هاوكات هەر دوێنێ وەزارەتی دارایی گشتاندنی بۆ بانكەكان كردووە و بە فەرمانی ژمارە 347 سەرجەم خەرجییەكانی بۆ ماوەی دوو مانگ راگرتووە.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت، حكومەتی هەرێم لە حكومەتی بەغدا بێ هیوا بووە و لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەش، كە ئەم هەفتەیە لە بەغدا كرا، هیچ بڕیارێك بۆ پێدانی موچە نەدرا، هەرچەندە سەرۆك وەزیرانی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی چوار سەرۆكایەتییەكە كردبوو لە كۆبوونەوەكەدا، هەروەك میدیای نزیك لە حكومەتی هەرێم باسیان كردووە.
بە كورتی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێك لە بارەی موچەوە دەدات، چونكە بارودۆخی خەڵك خراپە و لە ژمارەیەك فەرمانگەی حكومەت بایكۆتیان كردووە و بەهۆی بێ موچەیی دەوام ناكەن، ئەمە جگە لەوەی بازاڕەكان وەستان و بێ پارەیی بە روونی بە ژیانی خەڵكی كوردستانەوە دیارە، كە ملیۆنێك و 250 هەزار فەرمانبەر هەیە.
چاوەڕوانیش دەكرێت ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئەم ئەگەرانە بڕیارێک بدات:
یەکەم: کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان
دووەم: راگرتنی نەسریەی وەزیر و پلە باڵاکان.
سێیەم: دابەشکردنی یەك موچە (دیار نییە بە تەواوی یان بە لێبڕینەوە بدرێ).
چوارشەممە حکومەت لە بارەی دابەشکردنی موچە بڕیار دەدات
موچە
"پۆلیس و هێزێکی ئەمنیی چووەتە سەریان"
خێمەکەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەستی بەسەرداگیرا
هۆکارەکە دواکەوتنی موچەیە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بایکۆتی دەوامی کرد
سلێمانى
بەبیانووى ئەوەى دۆخەکە ناسکە؛ رێگە بەخۆپیشاندان نەدرا
موچەیان وەرنەگرتووە و بایکۆتە
دەرگای نەخۆشخانەی گشتی کەلار جارێکی تر داخرایەوە
"کاریگەری خراپی کردووەتە سەر بژێوی هاوڵاتیان"