"لەبەرئەوەی خۆم باوکم نییە"

پەڕاوگەیەک پێداویستی قوتابخانە بۆ 100 تەلەبەی بێ باوک دابین دەکات

دیلام محەمەدجەزا – سلێمانی

خاوەن پەڕاوگەیەکی دەست و دڵ فراوان لە شاری سلێمانی، لەم کاتەدا کە نزیکین لە دەستپێکی نوێی ساڵی خوێندن، دەستپێشخەرییەکی کردووە و دەڵێت: جانتا و پێداویستی دیکەی خوێندن بۆ 100 منداڵی بێ باوک دابین دەکەم.

باڵا کەمال، خاوەنی پەڕاوگەی دیزنی لە سلێمانی بە 964ـی وت: ئامانجی من لەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە منداڵانی بێ باوک لێی سوودمەندبن، چونکە خۆم باوکم نییە و هەست بەو منداڵانە ئەکەم کە چەن بێنازن.

ئەو خاوەن پەڕاوگەیە، باسی لەوەشکرد، بۆ دۆزینەوەی تەلەبەی بێ باوک و هاوکاریکردنیان پەیوەندی بە چەند قوتابخانەیەکەوە کردووە، داواشی لە سەرمایەداران و خواپێداوان کرد، بەشداربن لەم جۆرە دەستپێشخەرییانە و هاوکاری منداڵانی بێ باوک بکەن.

پێداچوونەوە: هەژان هادى