ئانچیلۆتی: ئه‌سێنسیۆ لای من گرنگ نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی مانه‌وه یان رۆیشتنی ئهسێنیسۆی یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بایه‌خ به‌م بابه‌ته نادات.
دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئێڵچی له خولی ئیسپانیا، كه ریال مه‌درید به 4-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌نچیلۆتی له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی یاریزان ماركۆ ئه‌سێنسیۆ وتی، “ئەو به ئاستێكی باش دەردەکەوێت، نازانم دەمێنێتەوە یان نا، لەوانەیە بمێنێتەوە یان بڕوات، من نازانم، زۆر گرنگی پێناده‌م”.
وتیشی، ئه‌م وەرزەدا سه‌ركێشییه‌كی گرنگمان هه‌یه، گرنگ ئەوەیە ئه‌سێنسیۆ بەشداریی له‌گه‌ڵ تیپەکەدا بکات، هیوادارین بەم شێوەیە بەردەوام بێت و بڕیارێكی گونجاو بدات.
لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی ئەسینسیۆ لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، یاریزانەکەش خواستی خۆی بۆ مانەوە دەربڕیوه، بەڵام راپۆرتە هه‌واڵه‌کانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن، یانه‌ی شاهانە ئەو ئۆفەرە پێشکەشی یاریزانه‌كه ناکات، کە چاوەڕێی دەکات بۆ ئەوەی بمێنێتەوە.
ریال مه‌درید ئێستا له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیایه به 48 خاڵ و 8 خاڵ لە یانەی بارسێلۆناوه دووره.