ئەمشەو ریال لەگەڵ زەعیم یاری هەیە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌هلیی میسری یاری ده‌كات، حه‌وت یاریزانی سه‌ره‌كی و گرنگیش به‌شداری ناكه‌ن.

له‌ یاری پێش كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و پاڵه‌وانی ئه‌وروپا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌هلیی میسری و پاڵه‌وانی ئه‌فریقا یاری ده‌كات.

یارییه‌كه‌ كاتژێر 22:00 به‌ كاتی كوردستان له‌ یاریگای ئه‌میر مه‌ولای عه‌بدوڵڵا له‌ شاری ریباتی مه‌غریب ده‌كرێت.

كارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ یاری ئه‌مشه‌و له‌ حه‌وت یاریزانی گرنگ بێبه‌شه‌، كه‌ هه‌ر هه‌موویان پێكانیان هه‌یه‌، پێنج له‌وانه‌ش سه‌ره‌كیین، ئه‌وانیش “ئه‌سێنسیۆ، بنزێما، میلیتاو، تیبۆ کۆرتوا، فێرلاند مێندی، هازارد و لوکاس ڤاسکێز”.

براوه‌ی یاریی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی هیلالی سعوودی له‌ یاری كۆتایی یاری ده‌كات.

مۆندیالی یانه‌كان له‌ مه‌غریب به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاری كۆتایی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تا ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید چوار جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی مۆندیالی یانه‌كان، كه‌ ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌.