مێردمنداڵێکیش گیانی لەدەستداوە

لە رووداوەکەی پردێ کوڕێکی خاوەن دوکانەکە بێ سەروشوێنە

964+

کاروان ساڵحی – پردێ

لە رووداوی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی و دوو چەکداری داعش لە ناحیەی پردێ جگە لە گیان لەدەستدانی مێردمنداڵێک کوڕی خاوەنی ئەو دوکانەش کە چوونەتە ئەوێ بێ سەروشوێنە.

هاوڵاتیەکی ناحیەکە بۆ 964 وتی، جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو مێردمنداڵە برینداریش هەیە و بەیانی داک و باوکی ناردوویانە بۆ ئیش بەڵام بە شەهیدی بۆیان گەڕایەوە.

وتیشی، لە ساڵی 2017ـەوە ئەوان قوربانی دەستی بۆشایی ئەمنین لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.

پێداچوونەوە: توانا نەقی