
یانەی ریال مەدرید فۆتۆ: Getty Images
به 11 خاڵ له دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگه
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی ئه‌مشه‌وی له خولی ئیسپانیا، درێسێک لەبەر دەکات کە دروشمی پاڵه‌وانی مۆندیالی یانه‌كانی له‌سه‌ره.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 23:00 یانه‌ی ریال مەدریدی ئیسپانی له یاریگه‌ی خۆیدا و له گه‌ڕی 21ـی خولی ئیسپانیا میوانداریی یانه‌ی ئێڵچیی ده‌كات.
په‌ڕه‌ی فەرمیی ریال مەدرید، له ئینستاگرام نووسیویەتی: “ئەمشەو بۆ یەکەمجار نیشانەی نوێی پاڵەوانانی جیهان لەسەر درێسەکانمان نمایش دەکەین”.
یانه‌ی شاهانه شه‌ممه‌ی رابردوو بۆ جاری پێنجه‌م نازناوی مۆندیالی یانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی له یانه‌ی هیلالی سعوودیی برده‌وه.
ریال مه‌درید ئێستا له خولی ئیسپانیا به 11 خاڵ له دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگه، ئه‌مشه‌و هه‌وڵ ده‌دات بیباته‌وه و جیاوازییه‌كه بۆ 8 خاڵ كه‌مبكاته‌وه.